پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ ،
دانیشتنی ژمارە ٩ی ئاسایی خولی پایزە بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "بە پشتبه‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی
(سێیه‌م) له‌مادده‌ی (١٨)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان - عێراق، بڕیارماندا
بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (٩)ی
ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی
كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌رۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی
٢٠٢٠/١٠/٧."
هاوکات، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنەکەی
بڵاوکردەوە و تیایدا:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌كانی
ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێیی حوكمی مادده‌كانی (٧٩، ٨٠، ٨٢)
له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه
نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێیی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩)
له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.