ستران عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و سەرنوسەری رۆژنامەی کوردستانی نوێ توشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە. ٨ی تشرینی یەکەم، ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەكێتی و سەرنوسەری رۆژنامەی کوردستانی نوێ بڵاویکردووەتەوە، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەنجامداوە و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە.
باسی لەوەشکردووە، تەندروستیم باشە و رێنماییەکانی دکتۆر جێبەجێ دەکەم.