نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکی بە ٤١ دۆلار
و ١٨ سەنته و هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنتیش لە بازاڕەکانی جيهاندا بە
٤٣ دۆلار و ٣٠ سەنتە.
راپۆرته ئابوورییه جیهانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ١٠٪ و نەوتی
خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له كاتێكدایه، له ناوه‌راستی مانگی
نیسانی ئه‌مساڵدا و به هۆی گرژییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و ریازه‌وه نرخی به‌رمیلێك
نه‌وت بۆ نزیكه‌ی ٢٠ دۆلار دابه‌زی، كه ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاربوو له ماوه‌ی ١٧
ساڵی رابردوودا و له دوای جه‌نگی عێراق ئه‌مریكاوه نرخی نه‌وت به‌و شێوه‌یه
دابه‌زێت.