تەرمى شێخ سالارى حەفید گەیشتەوە سلێمانى

کوردستان 09/10/2020

Alternate Text

سەر لەبەیانى ئەمڕۆ هەینى تەرمى شێخ سالارى حەفید لە وڵاتى تورکیاوە گەیشتەوە شارى سلێمان و بڕیارە لەناو مەرقەدى کاک ئەحمەدى شیخ لە مزگەوتى گەورەى شارەکە بەخاک بسپێردرێت.

پەیامنێرمان لە شارى سلێمانییەوە رایگەیاند، ئەمڕۆ تەرمى شێخ سالارى حەفید گەیشتەوە شارى سلیمانى و راستەخۆ براوەتەوە ماڵەکەى خۆى و بڕیارە دواتر لە ناو مزگەوتى گەورە بە خاک بسپێردرێت، لەو بارەیەوە شێخ ماجد حەفید برازاى شێخ سالارى حەفید بە BMC راگەیاند، کۆچکردوو ماوەى چەند مانگێکە تەندروستى تێکچووە و بەمەبەستى چارەسەروەرگرتن چووەتە وڵاتى تورکیا و دواتر ئێوارەى رۆژى چوارشەممە بەهۆى نەخۆشییەکەیەوە کۆچى دوایى کردووە.

لەبارەى چۆنێتى بەڕێوەچوونى مەراسیمى پرسەکەشەوە ماجد حەفید رایگەیاند، لە دواى نوێژى هەینییەوە نوێژى مردوو لەسەر تەرمى شێخ سالار ئەنجامدەدرێت دواتر بەخاکدەسپێردرێت، وتیشى بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و بۆ جێ بەجێکردنى ڕێنماییە تەندروستییەکان پرسە بۆ شێخى کۆچکردوو دانانێن و تەنها کەس و کار و خانوادەکەیان لە ماڵى شێخ سالار دادەنیشن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا