ئەمڕۆ شەممە ١٠ى تشرینى یەکەم، نرخى بەرميلێک نەوتی
خاوی ئەمريکی بە ٤٠ دۆلار و ٦٥ سەنته و هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنتیش
لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٤٢ دۆلار و ٨٠ سەنتە.
راپۆرته ئابوورییه جیهانییه‌كان ئاماژه به‌وه
ده‌كه‌ن، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمريکيش
بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له كاتێكدایه، له
ناوه‌راستی مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا و به هۆی گرژییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و ریازه‌وه
نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ نزیكه‌ی ٢٠ دۆلار دابه‌زی، كه ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاربوو
له ماوه‌ی ١٧ ساڵی رابردوودا و له دوای جه‌نگی عێراق ئه‌مریكاوه نرخی نه‌وت به‌و
شێوه‌یه دابه‌زێت.