بڕیارێکی نوێ لەبارەی عەبدوڵا ئۆجەلانەوە دەرکرا

کوردستان 10/10/2020

Alternate Text

بە بڕیارێک، ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی لە عەبدوڵا ئۆجەلان، رابەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) قەدەغەکرا.

ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز بڵاویکردووەتەوە، بڕیاردراوە بۆ ماوەی شەش مانگ هەموو جۆرە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەبدوڵا ئۆجەلان رابەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان قەدەغەکراوە و بڕیارەکەش ماوەی سێ رۆژە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵ، بۆ یەکەمجار لە دوای زیندانیکردنی بڕیاردرا عەبدوڵا ئۆجەلان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی ئەنجام بدات.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا