بەڕێوه‌بەری گشتی تەندروستی گەرمیان هۆشداری له باره‌ی
زیادبوونی توشبووانی كۆرۆناوه ده‌دات.
سیروان محەمەد جەمال بەڕێوه‌بەری گشتی تەندروستی
گەرمیان ڕایگه‌یاندووه، "کۆرۆنا لەهەموو شارەکان لە هەڵکشاندایە، سێ پزیشک و
دوو کارمەندمان بە کۆرۆنا و لەکاتی خزمەتدا وەفاتیان کردووە و سەروو دووسەد گەرمیانی
بە کۆرۆنا وەفاتیان کردووە".
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه، "بە بێ دەمامک مەچۆ سەر
کار و مەچۆ دەرەوە، تێکەڵاوی قەرەباڵغی مەبن. دووربکەونەوە لە پرسە و لەسەر قەبرانیش
دوور بوەستن".
ناوبراو ئه‌وه‌شی
وتووه "لەبازاڕ و شوێنە گشتییەکان و لە مزگەوتەکانیش خۆپارێزی
ناکرێت و کۆرۆنا پەتایەکی مەترسیدارە، جیاوازی تەمەن و لەشساغی ناکات".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئاماره‌كانی توشبوون له هه‌رێم
ڕۆژانه زیاتر ده‌بێت و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی په‌تاكه‌وه ڕۆژانه سه‌ر
و ٢٠ كه‌سه.