٣٢٠ملیار دینارەکە گەیشتووەتە هەرێم؟

ئابوری 13/10/2020

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ٣٢٠ ملیار دینارەکەیت بەغداد دەگاتە هەرێم.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق،  بەنوسراو خستمانە بەردەمی کە کەی ۳۲٠ ملیاری ئەم مانگەی هەرێم دەنێرن؟ لە وەڵامدا ووتی"ئەمڕۆ".

روونیشیکردووەتەوە، ئەگەر عێراق لەبەردەم کۆمەڵێک گریمانەی مەترسیداری ئابوریدا بێت و پێویستی بە چاکسازی خێرا بێت، هەرێمی کوردستان لەناو مەترسیەکاندا دەژی و پێویست بوو دەمێک پێش ئێستا دەستپێبکات و زۆر درەنگ بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ وەزیریی دارایی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، بەمەبەستی خستنەرووی پرۆژەیەکی تایبەت بە چاکسازی دارایی کە بە ناوی پەڕەی سپی (الورقة البیضاء) ەوە ئامادەکراوە.
ئەو وەرەقەیە پەرلەمان داوایکردبووە وەزارەتی دارایی لەماوەی ٦٠ رۆژدا ئامادەی بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا