دوای ئەوەی ژمارەیەک لە میدیا عەرەبی و عێراقی
و کوردییەکان راپۆرتێکیان لەسەر چالاکییەکانی کۆمپانیای قەیوان لە بواری نەوت بڵاوکردەوە،
کۆمپانیاکە سەرجەم تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و رێکاری یاسایی دەگرێتەبەر.
فاخیر شێخ تەیب به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گروپی کۆمپانیاکانی قه‌یوان رایگەیاند،
"ھه‌ندێك میدیا هەواڵێکی هەڵبەستراویان لەسەر کۆمپانیاکەمان بڵاوکردووەتەوە ،
ئێمه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و داوای یاساییش لەسەر ئەو
کەناڵە و هەموو ئەو وێبسایت و کەناڵانەی کە هەواڵەکەشیان گواستووەتەوە تۆمار دەکەین".
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە "ئێمه كۆمپانیایه‌كی
گه‌وره‌ین به‌دڵنیاییه‌وه ئەو لایەنانەی کە مونافەسەی شەریفانەی ئێمەیان پێناکرێت،
ئەوا به‌و شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت زیان به كۆمپانیاكه‌مان بگه‌یه‌نن".
وتیشی،هەموو ئه‌ودۆسێیانەی کە گوایە له‌سەر کۆمپانیاکەمان باس
دەکرێت لە کاتی خۆیدا بە دواداچوونی بۆ کراوە و بێبەریبوونی قەیوان بە بەڵگە لەو
بوختانانە سەلمێنراوە وەک لە هاوپێچدا دەیانخەینەڕوو وە ئەو هەواڵە سه‌رله‌به‌ری
ناڕاست و چه‌واشه‌كارییه و دواى مەئیوسبوونی ئەو لایەنانە لە هەوڵەکانی تریان ئەم
هه‌ڵمه‌تەیان بردووه‌ته نێو میدیاوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گروپی قه‌یوان جه‌ختده‌كاته‌وه
له‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه یاساییه‌كانیان بۆ مامه‌ڵه‌ی نه‌وت ئاماده و به‌رده‌سته،
و ده‌ڵێت "ملمان له‌مو باریكتره ئه‌گه‌ر هه‌ركارێكی نایاسایمان كردبێت"
وە دوپاتیشی دەکاتەوە کە ئه‌وان سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه تۆمارده‌كه‌ن
كه به‌بێ به‌ڵگه ناوی كۆمپانیاكه‌یان ده‌زڕێنن.
گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان له‌ساڵی ١٩٩٠ دامه‌زراوه
و له‌بواره جیاوازه‌كانی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت
و چه‌ندین بواری دیكه كارده‌كات و باره‌گای سه‌ره‌كی له‌شاری سلێمانییه،
دیارترین پڕۆژه‌ی قه‌یوان له‌مساڵدا ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی ستراتیژی شه‌قامی 100 مه‌تری
شاری سلێمانییه، كه ده‌بێته یه‌كێك له‌پڕۆژه گرنگه‌كانی سلێمانی.