فێربوونی زمان و زاراوەی دیکە وادەکات مێشك کراوەتر بێت و وایلێدەکات لە قۆناغێکدا نەوەستێت و بەردەوام بێت لە فێربوونی شتی نوێ.
ماڵپەڕی بەزکیتۆ ئاماژەی بە شەش سوودی گرنگی فێربوونی زمانی دیکە داوە کە جگە لەوەی کاری ڕۆژانە ئاسانتر دەکات و لێهاتووییەکە، کۆمەڵێك سوودی دیکەت پێدەبەخشێت.
١. ڕاددەی زیرەکیت زیاتر دەکەن.
٢. یارمەتیت دەدات لێهاتووبیت لە کارەکانتدا و بتوانیت لە یەك کاتدا چەند شتێك بەیەکەوە ئەنجام بدەیت.
٣. مێشكت کراوەتر دەبێت و تواناکانت زیاتر دەکات بۆ چارەسەری کێشەکان.
٤. زانیاری زیاتر پەیدا دەکەیت و بەوەش بڕیاری دروستدەدەیت.
٥. تواناکانی تێگەیشتن و هەستپێکردنت باشتر دەکات.
٦. دوورت دەخاتەوە لە نەخۆشییەکانی زەهایمەر و خڵەفان.