شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە؟

کوردستان 15/10/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی رایگەیاند، پێناچێت بەم نزیکانە شەپۆلی بارانبارین روو لەهەرێم بکات و لە چەند رۆژی داهاتوودا کەشوهەوا و پلەکانی گەرما بە جێگریی دەمێننەوە.

ئاسۆ شێخ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە BMC راگەیاند، تا ئێستا بەبەراورد بە دۆخی ئاسایی خۆی، پلەکانی گەرما بە بەرزی ماونەتەوە.

روونیشیکردەوە، پێناچێت لەم چەند رۆژەی داهاتوودا هیچ شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە بگرێتەوە.

سەبارەت بە رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرای کرد، بەراورد بە رۆژانی رابردوو پلەکانی گەرما دادەبەزێت، بۆ سبەی ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا