بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، دابەزینی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە چەند دەستێکی نادیارەوە بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی تشرینی یەکەم بانکی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، دەنگۆی
دابەزینی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندیەوە
سەرچاوەی نەگرتووە، بەڵکو لەلایەن چەند دەستێکی نادیار بووە بۆ قازانجی خۆیان، ئەوەش
وایکردووە نرخەکان بۆ ماوەیەکی کاتی گۆڕانی بەسەردا بێت.
ئاشکراشی کرد، نرخی خەرجکردنی دراوەکان بە هەمان شێوەیە و نەگۆڕاوە و
سیاسەتی مامەڵەکردنی بانکی ناوەندی بە دراوەوە روون و شەفافە.
جەختیلەوەشکردووەتەوە، یەدەگی دراوی بیانی لە ئاستێکی زۆر باشدایە و عێراق توانای تێپەڕاندنی ئەم قەیرانەی ئێستای هەیە.