دوایین زانیاری لەبارەی دەستگیرکردنی مەلا هەڵۆ

کوردستان 18/10/2020

Alternate Text

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر داوای پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی، مەلا هەڵۆ حەمەرەشید لە بنکەی پۆلیس راگیراوە.

سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەلا هەڵۆ حەمەرەشید، لە بنکەی پۆلیسی بەختیاری راگیراوە.

روونیشیکردەوە، راگرتنەکەی بەهۆی داوایەکی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانییەوە بووە، کە ئاراستەی داواکاری گشتیان کردووە ئەوانیش کەیسەکەیان جوڵاندووە، لە ئێستادا بە گوێرەی ماددەی(٤٣٣)، ی بە تۆمەتی  ناوزڕاندن  راگیراوە.

مەلا هەڵۆ حەمەرەشید، لەماوەی رابردووشدا بەهۆی رەخنەگرتنی لە گۆرانییەکی هونەرمەند ماریا هەورامی هەرای نایەوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا