کۆیە.. زیاتر لە ١٠ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی رێگاوبان تەرخاندەکرێت

کوردستان 18/10/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ یەکشەممە، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای کۆیە-کەلکەسماق و ژمارەیەک لە پڕۆژەکانی سنورەکەی بەسەرکردەوە وڕایگەیاند، زیاتر لە ١٠ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی رێگاوبان  لە کۆیە تەرخاندەکرێت .

دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ ھاتین بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچونی پڕۆژەکان لە سنوری کۆیە، ئەوەش لە چوارچێوەی خزمەتکردنی ھاوڵاتیان لەلایەن حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان."

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پڕۆژەیە کۆمەڵێک بڕگە  لەخۆدەگرێت، کە خۆی دەبینێتەوە لە ١٣ پێگەو شوێن کە قیرتاو و تێکەڵەرێژکردن دەکرێن و بڕی زیاتر لە ١٠ ملیار دیناری لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە بۆ خەرجدەکرێت، بەمەبەستی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکانی سنورەکە.

پرۆژەکە ئەم بڕگانە لەخۆدەگرێت:
-چاککردنەوەی رێگای تەق تەق
-چاککردنەوەی رێگای لۆفەکانی کەلکەسماق
-چاککردنەوەی رێگای سێگردکان
-قیرتاوکردنی رێگای گوندی قۆریتان
-قیرتاوکردنی رێگای گوندەکانی کڵێسا و بۆگد و تێکەڵەرێژکردنی چەند رێگایەک و کۆمەڵێک پڕۆژەی تر
-رێژەی ئەنجامدراوی پڕۆژەکان نزیکەی ٥٠٪‏و پێش وەرزی سەختی زستان تەواودەکرێن

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا