سبەینێ گەڕەکێکى گەورەى سلێمانی بێ کارەبا دەبێت

کوردستان 19/10/2020

Alternate Text

كارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی تووی مەلیك دەكەنەوە كە سبەینێ سێشەممە بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە کارەبایان نابێت.

بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاندووە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی (توی مەلیك) ، نزیك شەقامی مەلیك مەحمود، ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری ٤٨ سبەینێ سێشە‌ممە پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت، بۆیە لە كاتژمێر ٧ ی بەیانی تا  ١٢ ی نیوەڕۆ  كارەبایان نابێت‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی  ڕاگەیاندووە، هەروەها ئاگادارییان دەكەینەوە كە لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان نیوەڕۆ پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە، دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .

ئاماژەی بەوەشكردووە، داواكاریشین كە هاوكاری تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بن، بۆئەوەی كارەكان بە باشی بەڕێوەبچێت و دڵنیاشین كە هاوكار دەبن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا