لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە گوندێکی سەر بە قەزای مەخمور باوکێک و سێ کوڕی گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوون.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندی خەرباری سەر بە ناحیەی باقرتی قەزای مەخمور، باوکێک و سێ کوڕی سەرقاڵی کارکردن بوون لە ناو بینایەکدا و بۆمبێک پێیاندا تەقییەوە لە ئەنجامدا گیانیان لەدەستدا و کرێکارێکی دیکەش برینداربوون.
پێشتر چەکدارانی داعش لەو گوندەکەدا بوونیان هەبووە، بۆیە پێشبینی دەکرێت بۆمبەکە هەر هی ئەو سەردەمە بووبێت و مابێتەوە.