ئاژانسی
فه‌رمیی توركیا بڵاویكرده‌وه، تیمی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌زگای میت به‌رپرسێكی
باڵای په‌كه‌كه‌ی له باشوری كوردستان به‌ناوی ئەحمەد باڵ كرده ئامانج و
کوشتویانە.
ئاژانسی
فه‌رمیی توركیا لە هەواڵێکدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌حمه‌د باڵ كه نازناوی دارا كاتۆ بووه و ناوی لە لیستی سووری داواکراوانی
پەکەکەدا بوو، نیازی بووە لە چیای مه‌تین بەنهێنی لەگەڵ چەند ئەندامێکی دیکەی
پەکەکە کۆببێتەوە، دوای ئەوەی دەزگای میت شوێنی کۆبوونەوەکەی دیاریکرد، ئۆپەراسیۆن
دەستیپێکردوە لە ئەنجامدا ئەحمەد باڵ و چوار گه‌ریلای دیکە كوژراون".
ئاژانسەکە ئەوەشی
خستووەتەڕوو، "دەزگای میت، ئەوەی ئاشکراکردووە، ئەحمەد باڵ لە ساڵانی 2018-
2019دا لە سووریاوە تەقەمەنی و گه‌ریلای گواستووه‌ته تورکیا. له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشدا
كراوه‌ته به‌رپرسی هه‌واڵگری چیای مه‌تین و ده‌وروبه‌ری و له ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی
چڕنووکی هه‌ڵۆ لە بارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا زانیاری کۆکردووەتەوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە بە
ماوەی ڕابردووش فڕۆکەکانی تورکیا بە
بەردەوامی بۆردومانی ناوچە شاخاوییەکان و بارەگاکانی پەکەکەیان لە هەرێم و کردووە
و چەند سەرکردەیەکی دیکەش کوژراون و لە بەرامبەردا پەکەکەش چ لە هەرێم و چ لە ناو
تورکیا دەیان سەربازی تورکیایان کوشتووە.