گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و هەرێم دەست پێدەکاتەوە

کوردستان 20/10/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاند، وا بڕیارە ئەمشەو گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و هەرێم دەست پێ بکاتەوە.

ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتى هەولێر ڕایگەیاند، "بڕیارە ئەمشەو گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان تورکیا و هەرێم دەست پێ بکاتەوە".

ناوبراو ئەوەشی وتووە، "کۆمپانیا فرۆکەوانیەکان دەتوانن هەفتانە ٧ گەشت بۆ عێراق بکەن،  سێ گەشتیان بۆ عێراق و  چوار گەشتیان بۆ هەرێمبێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەى ڕابردوودا تورکیا بەهۆکاری ئەمنی و مەترسییەکانی کۆرۆنا چەند جارێک گەشتەکانی بە ڕووی هەرێم و  عێراقدا داخست و ئەمەش زیانی زۆری لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و هاوڵاتیان و سەرمایەداران داوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا