هێزى ئاسمانى ئێران دوو سیستەمى موشەکى نوێى تاقیکردەوە و رایگەیاند، ئەو دوو
سیستەمە نوێیە لە موشەکى دوورهاوێژ بۆ پاراستنى شوێنە هەستیارەکانى ئێرانە و سەرکەوتنیشى
بەدەستهێناوە.
میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ى تشرینى
یەکەم، هێزى ئاسمانى ئێران سەربە سوپاى پاسدارانى ئەو وڵاتە، هەردوو سیستەمى
موشەکى بەناوەکانى "١٥ خرداد" و"٣ خرداد" تاقیکردووەتەوە و
سەرکەوتنى سیستەمەکەشى راگەیاندووە.
بەرپرسانى ئەو وڵاتە ئاماژەشیان بەوەکردووە، ئەو جۆرە چەکە بۆ پاراستن و
بەرگریکردنە لە شوێنە هەستیارەکانى وڵاتەکە و بۆ بەهێزکردنى هێزى بەرگرى ئاسمانى
وڵاتەکەیە.