ئێوارەی دوێنێ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە هاوینەهەواری دوکان لەگەڵ ژمارەیەک لە قائیمقامەکان کۆبووەوە.
دوێنێ یەکشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەم، لە ھاوینە ھەواری دوکان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ ژمارەیەک لە قائیمقامەكان کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکەی جێگری سەرۆکی حکومەت بەمەبەستی گفتوگۆكردن بووە دەربارەی داواكاری و پێداویستی هاوڵاتیان و كێشە وگرفتی یەكە كارگێڕیەكانی سنوری قائیمقامیەتەکان.
بڕیارە ئەمڕۆش تیمێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی شاڕێی بابان لەشاری سلێمانی بەسەربکەنەوە.