موراد قەرەیلان: هێزەکانى پارتى جوڵەیان پێکراوە و ئامادەى شەڕکردنن

کوردستان 26/10/2020

Alternate Text

موراد قەرەیلان ڕایگەیاند، هێزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستیان بە جووڵە کردووە، لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ شەڕ، دەشپرسێت، پارتى بەم ئامادەکارییە دەیەوێت چی بکات؟

 موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە)، لە بەرنامەیەکی تایبەتی (ستێرک تی ڤی)دا رایگەیاندووە، "ئەگەر لەبەر ئێمە نەبێت، تورک هێرش دەکاتەسەر هەولێر، هیچ کاتێک تورک ڕێگانادات کە کورد ببێتە خاوەن دەستکەوت، بەڵام لەبەرئەوەی لە ئێستادا پەکەکە هەموو جێگایەک دەپارێزێت، ئامانجی سەرەتا پەکەکەیە.

دەشڵێت، هێزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستیان بە جووڵە کردووە، لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ شەڕ و وتی، "ئەگەر چاودێرییەکی جددی و زانیاری جددییان نەبوایە، ئەم شتانەیان نەدەوت، ئەوەشى خستە ڕوو، لەهەرکوێ پەکەکە خاڵێکیان هەبێت، پارتى یەکسەر هێزێک لەوێ جێگیر دەکات و لەنێوان دوو هێزیاندا ڕێگایەک هەبێت، پارتى دەیەوێت لەوێ بارەگایەک دروست بکات.

ئاماژەى بەوەشکردووە، "پەیوەندییەکانی پارتی و تورکیا، هاوکارییەکانی هەواڵگری و پەیوەندی تر، خزمەتی گەلی کورد ناکەن و تەنانەت لە خزمەتی پارتیشدا نین، ڕەتیشیكردەوە دەستیان لە كوشتنی بەڕێوبەری ئاسایشی سەرزەلدا هەبوبێت و وتی، "هیچ بڕیارێکمان نییە کە لە باشوور لەدژی لایەنێک یان لە دژی بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم چالاکی و هێرش ئەنجام بدەین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا