وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ مێجه‌ر جه‌نه‌ڕاڵ كه‌ڤن كۆپسی، جێگری فه‌رماندەیی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سووریا و شاندێكی باڵای راوێژكاری سه‌ربازی هاوپه‌یمان كۆبووه.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەم، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ مێجه‌ر جه‌نه‌ڕاڵ كه‌ڤن كۆپسی، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سووریا و شاندێكی باڵای راوێژكاری سه‌ربازی هاوپه‌یمان كۆبووە و لەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی ناوه‌ندی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌و ناوچانه‌ی كه بۆشایی ئه‌منییان هه‌یه.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، بڕیاره له یەکی مانگەوە، ناوه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا له هه‌ولێر و دواتر له‌به‌غداش بكرێته‌وه، كه ده‌رئه‌نجام پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
کۆبوونەوەکە لەدوای گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستانه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌عێراق و هه‌رێم، له‌دوای پێكهێنانی خاڵی ئه‌منی هاوبه‌ش کۆتایی پێهات.