پاش بڵاوبوونەوەى ڤیدیۆیەک کە تێیدا دەردەکەوێت ئۆتۆمبێلێکى حکومى سەر بە وەزارەتى
گواستنەوەى هەرێم بۆکارى تایبەتى کەسى بەکارهاتووە و هەنارى پێدەگوازرێتەوە،
وەزارەتى ناوبراو لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، ئەو فەرمانبەرەی ئۆتۆمبێلە
حکومییەکەی بۆ بارکردنی هەنار بەکارهێنا لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێم لە روونکردنەوەیەکیدا دەڵێت، "دوای
بڵاوبوونەوەی وێنەی ئۆتۆمبێلی ژمارە (٤٣- گواستنەوە و گەیاندن) لە رۆژی هەینی ٣٠ى
تشرینى یەکەم لهسۆشیال میدیاكاندا، كاتێك
فەرمانبەرێک بهدهر لە رێنماییەكانی حكومەت ئۆتۆمبێلەكەی بەكارهێنابوو، دەستبەجێ
بە بڕیاری وەزارەت ئۆتۆمبێلەكە لە فهرمانبهری بەكارهێنەر وەرگیرایەوە و گەڕێندرایەوە
بۆ ناو فهرمانگهی بەڕێوەبەرایهتیهكە و رۆژی یەكشەممەش ١ى تشرینى دووەم له كاتی
دەوامی فەرمیدا فەرمانبەری ئاماژەپێكراو لێپرسینهوهی
یاسایی پێویستی لهگهڵ ئەنجامدەدرێت".
وەزارەتى گواستنەوەى هەرێم لە روونکردنەوەکەیدا جگە لە بەسزاگەیاندنى ئەو
فەرمانبەرەى خۆى، هاوکات ئەو ئەفسەرەى هاتوچۆش کە وێنەکەى بڵاوکردووەتەوە بە لادان
لە بنەماکانى ئەرکى پیشەیى تۆمەتبارکردووە و رایگەیاندووە، "ئەو ئەفسەرەی
هاتوچۆ كە وێنەكەی بڵاوكردووەتەوە، له بنهماكانی ئەركی پیشەییانهی خۆی لایداوه،
چونكە ئەو كارە دوورە لە رەوشت و ئیتیكی پیشەیی، دەكرا بە شێوەی نووسراوی فەرمی سەرووی
خۆی لهلایهنه پهیوهندیدارهكان لەم سەرپێچییه
ئاگاداربكردبایهوه بۆ گرتنهبهری رێوشوێنی یاسایی پێویست".
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ کە رۆژى هەینیە و سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان
لەکاردانین، ئۆتۆمبێلێکى حکومى سەربەوەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێم کە
بارێکى هەنارى هەڵگرتبوو، لەلایەن کارمەندانى هاتوچۆوە وێنەگیرا و بەتۆڕە
کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە.