سلێمانی..بڕیاری نوێ لەبارەی پێبژاردنی نەبەستنی ماسک دەدرێت

کوردستان 31/10/2020

Alternate Text

بڕیارە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا پارێزگای سلێمانی کۆببێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی پێبژاردنی پابەندنەبوون بە بەستنی ماسکەوە بدرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، ئەمڕۆ شەممە لەناو تەلاری پارێزگاری سلێمانی، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی کۆدەبنەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی رێککارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بدەن.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، هاتوچۆی سلێمانی، بڕیاری پێبژاردنی نەبەستنی دەمامک دەخاتە بەردەم لیژنەکە ، بۆ ئەوەی تاوتوێی بكه‌ن و بڕیارێكی له‌ باره‌وه‌ بده‌ن.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا