دوایین وەسێتی نەجمەدین کەریم چی بوو؟

کوردستان 31/10/2020

Alternate Text

نوسینگەی نەجمەدین کەریم رایگەیاند، وەسیەتی کردووە لە بەشێوەیەکی کاتی لە هەرێم بەخاکبسپێردرێت و پرسەشی بۆ دانەنرێت.

ئەمڕۆ شەممە نوسینگەی نەجمەدین کەریم لە راگەیەندراوێکدا هەواڵی مردنی ناوبراوی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، لەسەر وەسیەتی خوالێخۆشبوو دکتۆر نەجمەدین کەریم تەرمەکەی دەهێنرێتەوە بۆ کوردستان و بە شێوەیەکی کاتی  بە خاک دەسپێردرێت، تا ئەو کاتەی شاری کەرکوك ئازاد دەکرێت و لە ژێر ئەمنیەت و ئارامی هێزەکانی پێشمەرگەدەبێت، بە شێوەیەکی هەمیشەیی دەبرێتەوە بۆ شاری کەرکوك.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوە ئاشکراکراوە،  پێش کۆچکردنی یەکجارەکی، راسپاردەی ئەوەی بەجێهێشت، کە لەبەر سەلامەتی وتەندروستی گشتی لە دۆخی ئێستای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هیچ جۆرە قەرەباڵغی و پرسەیەکی بۆ دانەنرێت

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا