ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنی جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی تمەنی ئێرانی بە
ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
لەگەڵ ئەوەی پێش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار تمەن
بوو بەڵام هەر چەند کاتژمێرێک لە دوای بڵاوبوونەوەی
هەواڵی هەڵبژاردنی بایدن ، نرخەی بەرزبووە و بە شێوەیە
لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە
بە دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار ، واتە ٢٠٠ هەزار تمەن نرخەکەی بەرزبووەوە.
ئەمشەو جۆ بایدنی دەنگەکانی ویلایەتی پەنسیلیڤانیا بردەوە و بە کۆی زیاتر لە ٢٧٣ کورسی بە ٤٦ەمین سەرۆکی هەبژێردراوی
ئەو وڵاتە دیاریکرا.
هۆکاری بەرزبوونەوە تمەنیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئێرانییەکان ئومێدیان هەیە لەسەردەمی
ئیدارەى بایدندا ئەمریکا گەمارۆکانی سەر ئێران سوکتر بکات و دووبارە گفتوگۆی نێوانیان
لە سەر ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە دەستپێبکاتەوە.