سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەشیک لە خوێندکارانی پۆلەتەکنیکی سلێمان بایکۆت دەوامیان کرد بەهۆی نەکردنەوەی بەشەناوخۆییەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی تشرینی دووەم. ژمارەیەک خوێندکارانی بەشەناوخۆیی لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی لەبەردەم زانکۆکەیاندا گردبوەنەوە و رایانگەیاند، بایکۆتی دەوام دەکەن بەهۆی نەکردنەوەی بەشەناوخۆیی زانکۆکە.
خوێندکارەکان لە گردبوونوەکەدا داوایانکرد بەشەناوخۆییەکان بکرێنەوە و ناتوانن لە شوقە و خانووی دەرەوە بمێننەوە، چونکە هۆکاری سەلامەتی و پاراستنی ئاسایشیان تێدانیە.
لەگەڵ ئەوەشدا خوێندکارەکان رایانگەیاند، ناتوانن پابەندی سیستەمی ئۆنلاین ببن بەهۆی ئەوەی زۆرێک لە خوێندکاران ناتوانن تابلێت یاخود کۆمیتەر و پێداویستیەکانی دیکە بکڕن لەبەر خراپی باری داراییان.