بایدن بەهۆی چی نەخۆشیەکەوە دەناڵێنێت؟

دۆسیە 08/11/2020

Alternate Text

جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، بۆ یەکەم جار لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ لە پێگەی تویتەر ئاشکرای کرد کە چەندین ساڵە کێشەی قسە کردنی هەیە و لەتەمەنی منداڵیەوە بەهۆیەوە دەناڵێنێت.

نەخۆشیەکەی بایدن بریتیە لە زمان گرتن و هێشتا تا ئەم تەمەنەشی لە چەند کاتێکی جیاوازدا توشبوەتەوە کە لە هەردوو دیبەیتەکەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بە روونی دیاربوو.

لەبارەی نەخۆشیەکەیەوە بایدن لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای کرد کە لە ئێستادا بەراورد بە تەمەنی منداڵی دۆخی باشترە ، ئەویش بەهۆی مەشقکردن و پاڵپشتی دایکەوە بوو لە تەمەنی منداڵیدا.
بە گوێرەی چەند وتەیەکی بایدن لە چەند دیمانەیەکی جیاوازدا، لە هەندێک کاتدا و هەتا لە دوای تەواو بوونی وادەی جێگری سەرۆکایەتی ئۆباما، لە هەندێک حاڵەتدا وای لێهاتوە تەنها بە ئاماژە داواکاری شتێک بکات و توانای قسەکردنی نەبێت.
بەڵام ئێستا دۆخی باشترە و دەتوانێت کۆنترۆڵی خۆی بکات لە کاتی قسە کردندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا