مانچێستەر دەیەوێت 11 یاریزان بەڕێبكات

وەرزش پێش 2 هەفتە

Alternate Text

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت لەم هاوینەدا دەستبەرداری ژمارەیەك یاریزانی یانەكەی بێت و كۆمەڵێك یاریزانی بە ئەزمونتر جێگەیان بگرێتەوە.

 بەپێی تۆڕی هەواڵی Sky News، ئیدارەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت لەم هاوینەدا دەستبەرداری 11 یاریزانی یانەكەی ببێت كە ژمارەیەكیان پارەیەكی زۆریانپێداوە.

رافائێل ڤاران، راشفۆرد ئاوت

ئاماژەی بەوەشكردووە:" هەریەكە لە رافائێل ڤاران، راشفۆرد، كاسیمێرۆ، وان بیساكا، لێندڵۆف، ماگوایەر بوونیان هەیە".

سێنچۆ، مارسیال و ئێنتۆنیش دەبێت یانەكە جێبهێڵن

باسی لەوەشكراوە:" هەریەكە لە ئێركسن، ئەمرابت، سێنچۆ، مارسیال و ئێنتۆنیش دەبێت یانەكە جێبهێڵن".

چاو لەسەر یاریزانە گەنجەكانە

بەشێك لەم یاریزانە لەلایەن یانەكانی دیكەی خولە بەهێزەكانی دەرەوەی ئینگلتەرا و بەشێكی ناوەوەی خولی ئینگلتەرا داواكران و بەتایەتیش ئیتاڵیا و ئیسپانیا.

بەشێك لەم یارزانانە لەلایەن ئینتەر میلانی ئیتاڵی و بەشێكی دیكەی یانە گەورەكان چاودێری دەكرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا