خانمی یەکەمی داهاتووی ئەمریکا کێیە؟

دۆسیە 08/11/2020

Alternate Text

دوای هەڵبژاردنی جۆ بایدن بۆ سەرۆکی ئەمریکا و سەرکەوتنی بەسەر دۆناڵد ترەمپدا، جیڵ بایدن بەهەمان شێوە جێی میلانیا ترەمپ-ی گرتەوە و  بوو بە خانمی یەکەمی داهاتوی ئەمریکا.

جیڵ ترەیسی جەیکۆبس بایدن لە ٣ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٥١ لە نیوجێرسی لەدایک بووە، هەروەها مامۆستایەکی ئەمریکیە و پێشتر کاتێک بایدنی هاوسەری جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوو لە ساڵی ٢٠١٧، جێل دووەم خانمی ئەمریکا بوو.
 لە ساڵی ١٩٧٧ هاوسەرگیری کردوە لەگەڵ جۆو بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.
زڕدایکی دوو منداڵی جۆ-ە  بە ناوەکانی ( هەنتەر و بیو)  لە هاوسەرگیریەکی پێشودا، کە دایکیان لە رووداوی هاتوچۆدا گیانی لەدەستداوە.
بڕوانامەی بەکالیۆرۆس و دکتۆرا و ماستەری هەیە، لە ساڵی ٢٠٠٨ مامۆستای ئینگلیزی و نوسین بووە لە خوێندنگەی  دواناوەندی، لە ساڵی ٢٠٠٩ پرۆفیسۆری ئینگلیزی بووە لە زانکۆی باکوری ویلایەتی ڤێرجینیا.
لە مێژووی ئەمریکادا، جێل بایدن، تاکە خانمی دووەمی وڵاتەکە بوو کە خاوەنی کاری خۆی بێت و لەهەمانکاتدا هاوسەرەکەی جێگری سەرۆکی وڵاتەکە بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا