یەکەم بڕیاری بایدن دوای چوونی بۆ کۆشکی سپی چی دەبێت ؟

دۆسیە 08/11/2020

Alternate Text

رۆژنامەیەکی ئەمریکی ڕایگەیاند، یەکەم بڕیاری بایدن دوای چوونە کۆشکی سپی ئەوە دەبێت قەدەغەیی کۆچکردن بۆ ئەمریکا لەسەر هاوڵاتیانی وڵاتە ئیسلامییەکان هەڵدەگرێت.

رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە  "یەکەم بڕیار کە بایدن دەیدات، لابردنی بایکۆتی سەر هەندێک وڵاتی ئیسلامییە، کە هاوڵاتییانی بەهۆی بڕیاری ترەمپەوە نەیاندەتوانی گەشت بکەن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا".

  رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بایدن بەنیازە چەند بڕیارێکی دیکەش واژوو بکات، لەوانە چوونەوە ناو رێککەوتنی پاریس بۆ کەشوهەوا و هەڵوەشاندنەوەی ئەو کۆت و بەندانەی خرابوونە سەر منداڵی کۆچبەران کە رێگەیان پێ نەدەدرا لە ئەمریکا بمێننەوە.

 جۆبایدن تەمەنی ٧٧ ساڵە، لە سەردەمی ئیدارەی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووتری ئەمریکادا بۆ ماوەی هەشت ساڵ جێگربووە. لە ئێستاشدا بە بەدەستهێنانی ٢٩٠ دەنگی ئەنجومەنی دەگدەرانی ئەو وڵاتە توانی ببێت بە ٤٦ەمین
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و سەرکەوتن بەسەر دۆناڵد ترەمپی پاڵێوراوی کۆمارییەکان و سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بەدەستبهێنت.

هاوکات، بڕیاریشە لە رۆژی ٢٠ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوودا وەک سەرۆکی نوێ سوێندی یاسایی بخوات.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا