جۆرج بوش: بایدن پیاوێكی باش و گونجاوە بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا

دۆسیە 09/11/2020

Alternate Text

پاش سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکاندا، زۆرێک لە کەسایەتیە دیارەکانی ئەمریکا و جیهان پیرۆزباییان لێکرد، کە کۆتایان جۆرج بوش، سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا بوو.

جۆرج بوش ، سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا، لەبارەی هەڵبژاردنی جۆ بایدن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا رایگەیاند، جۆ پیاوێکی باش و گونجاوە، دڵنیام کارێكی باش دەکات.
لە درێژەی قسەکانیدا، بوش وتیشی، سەرباری ئەوەی من و بایدن راوبۆچوونی سیاسی جیاوازمان هەیە، بەڵام دڵنیام کارێکی باش دەکات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر بوش لەسەر لیستی کۆماریەکان بووە سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام بایدن لسەر لیستی دیموکراتەکان.
لە بارەی هەڵبژاردنەکەنیشەوە بوش رایگەیاند، هەڵبژاردنەکان پاک و بێگەرد بوون، دووربوون لە هەموو ناروونی و فێڵێک.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا