مەسرور بارزانی و سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبوونەوە

کوردستان 09/11/2020

Alternate Text

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری لاهای لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا مارک ڕووتە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەدا ی نێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا ‏دا  گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی ئاڵۆگۆڕی بارزگانی کراوە.  

سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و یارمەتیدانی گەشەپێدانی ئابووری بەتایبەتی لە بواری کشتوکاڵی و هاندانی وەبەرهێنەرانی هۆڵەندی بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانیی هۆڵەندا ، تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم بە تایبەتی لە هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی . گوتیشی هەرێمی کوردستان  

سەرۆکی حکومەت هەروەها تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ئاماژەی بە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا کرد لە سەربنەمای دەستوور .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا