ڕێواز فایق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوای قادری حاجی عەلی، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکارەکەی کرد.
دەقی پەیامەکەی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان:
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دووایی پێشمەرگەی دێرین، سیاسەتمەدار و کارگێڕی پێشووتری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و دەستەی دامەزرێنەری بزوتنەوەی گۆڕان، کاک قادری حاجی عەلی-م پێگەیشت.
كۆچی ناواده‌ی سیاسه‌تمه‌دارێكی گه‌وره‌ی وه‌ك كاك قادر له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی كه کوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕێت، خه‌ساره‌تێكی ئێجگار گه‌وره بوو، جێگای ئه‌و كه‌ڵه تێكۆشه‌ره‌ی شۆڕشی نوێ و یه‌كێك له‌دیارترین داكۆكیكارانی مافی خه‌ڵك وا به‌ئاسانی پڕنابێته‌وه‌و له‌ده‌ستدانی مایه‌ی ئازارێكی قووڵه.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارو هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كه‌ین، خوای گه‌وره سه‌برو ئارامی به‌خانه‌واده‌و ئازیزانی ببه‌خشێت و كۆچكردوو به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
"انا لله وانا الیه را‌جعون"
د. ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان