مه‌لا به‌ختیار بە بۆنەی
کۆچی دوایی قادری حاجی عەلیەوە
پەیامێکى بڵاوکردەوە و ڕاگەیاندووە، كۆڕۆنا، سه‌ركرده‌یه‌كی كۆڵنده‌ری لێسه‌ندین.
دەقی پەیامەکە:
به‌نده و قادری حاجی عه‌لی، له‌ساڵی (1983)ـه‌وه،
به‌هۆی رێبازی جیاوازی ئایدیۆلۆژیه‌وه، ناكۆكین. به‌ڵام هه‌تا دوای جیابوونه‌وه‌ی
گۆڕانیش، قسه‌یه‌كی ساردیش نه‌كه‌وته نێوانمان. بۆیه به ئه‌ركی ده‌زانم، له‌م
دوا كۆچه‌یدا، پاداشتی ئه‌و مێژووه بده‌مه‌وه.
له دوای (1978)ـه‌وه، ده‌مزانی قادری حاجی عه‌لی،
هه‌روه‌كو كاكه حه‌مه جه‌زای ره‌حمه‌تی كاكی، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌یه، له‌و كاته
به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه بووم، خۆی و كه‌سوكاریشی، هه‌م سه‌نگین و هه‌م
دڵسۆز بوون.
گۆرانییه سیاسییه‌كانی حه‌مه جه‌زا، له
باشوردا، هه‌روه‌كو شوان په‌روه‌ری باكوری كوردستان، له قۆناغی هه‌ڵسانه‌وه‌دا،
ناخ هه‌ژێن بون. كاكه قادر، ئارام ئارام ئه‌ركه‌كانی راده‌په‌راند. دوای ده‌رچوونی
له زانكۆ (1981)، به‌بڕیاری رێكخستن، هاته ریزه‌كانی شۆڕش. له مه‌كته‌بی رێكخستن
دانرا. كه راپه‌ڕینی (1982) به‌رپابوو، پێكه‌وه به (هه‌رزنه، سه‌فره‌و زه‌رون،
دۆڵی جافایه‌تی، دۆڵه روت، كارێز كڵاو، قوله‌ره‌سی) هاتینه سلێمانی و كۆبونه‌وه‌كانمان
له ماڵی شه‌هید خه‌سره‌وی خاڵ ده‌كرد. هه‌فته‌یه‌ك له سلێمانی ماینه‌وه. پیاوێكی
بوێر‌و ئاماده‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیار بوو. له‌و ماوه‌یه‌دا نێوانمان خۆشتر بوو. به‌ڵام
له‌گه‌ڵ شه‌هید ئازاد هه‌ورامی-دا، نێوانی خۆشتر بوو. كاتێك له‌گه‌ڵ ئازاد پێكه‌وه
سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌شیان كرد، بۆ ئاماده‌كاریی سێیه‌مین كۆنفرانس،
له گه‌رمه‌ی ململانێكاندا بوین، یه‌ك كادریشی زویر نه‌كرد.
له‌ناو سێیه‌مین كۆنفرانسیشدا، هه‌ر ئارام
بوو.. گه‌رچی پێشی ناخۆشبوو، كێشه‌كانمان قوڵ ده‌بێ. كه جیاشبووینه‌وه، دژه‌كه‌مانی
هه‌ڵبژارد.. به‌ڵام جوامێرانه، ئێسك شكێن نه‌بوو. كه زانیشی له كاتی زینداندا ئاراسته‌كان
به‌ره‌و ئێسك شكاندن ده‌برێ، ئاماده‌نه‌بوو له لێكۆڵینه‌وه‌دا به‌رده‌وام بێ..
له كاتی جیابوونه‌وه‌ی گۆڕانیشدا.. خۆم پێم وایه،
هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی تایبه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌بوایه، له مام و یه‌كێتی
دورنه‌ده‌كه‌وته‌وه. كاكه قادر پێش جیابوونه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌وشیروان هه‌ڵوێستی
وه‌رگرت و بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانی كرد! كه گۆڕان جودا كرایه‌وه یه‌كێك بوو له
دامه‌زرێنه‌ره‌كانی. كاتێك زانی ناكۆكیه‌كان به ئاراسته‌ی نه‌شیاودا دژی یه‌كێتی
ده‌برێن، هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ناكۆكیه‌كان خاو بێته‌وه، لێك تێگه‌یشتنی ده‌باشان،
هه‌وڵێكی زۆری قادری حاجی عه‌لی تیا‌بوو، له‌ناو گۆڕان.
كاتێك، گۆڕان، سیاسه‌تی گۆڕی، قادری حاجی عه‌لی
و هاورێكانی زوو دركیان به جیاوازییه‌كان كرد و هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت. به‌ڵام له‌مه‌شدا
هه‌ڵوێستێكی ئارامی دوور له موزایده‌ی سیاسی.
چه‌ند جوانن ئه‌و سه‌ركردانه‌ی.. بڕوایان به خۆیانه
و له دوڕیانی سیاسی‌دا.. له بری پله‌و پایه، هه‌ڵوێست هه‌ڵده‌بژێرن.
به‌سه‌ر به‌رزی ژیا.. به هه‌ڵوێستی به‌رزی بردیه
سه‌ر.. كێله‌كه‌شی به‌رز ده‌مێنێته‌وه. خه‌باتیشی ئاوا!