بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندنی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە ئەگەری دووبارە بوونەوەی حاڵەتی لەکارکەوتنی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکانیان شوێنەکان دەستنیشانبکەن و لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگادار بکەنەوە.
کاروان رەزا، بەڕێوەبەری گشتیی پۆستە و گەیاندن رایگەیاند، تاوەکو ئێستا سیستمی"5G"ی نەخراوەتەکار و مۆڵەتی کارکردنیشی پێنەدراوە، بۆیە لەکارکەوتنی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێل هیچ پەیوەندییەکی بە ئینتەرنێتەوە نییە.
روونیشیکردەوە، ئەوە تەنیا پارازێتە بۆ لەکارخستنی کۆنتڕۆڵ لەلایەن کەسانێکەوە دروستدەکرێت.
داوای لە هاوڵاتیانیش کرد، لەو حاڵەتەدا شوێنەکان دەستنیشانبکەن و لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگادار بکەنەوە.