لەیادی دامەزراندنی سلێمانیدا هەڤاڵ ئەبوبەکر دوو داوکاری دەخاتەڕوو

کوردستان 14/11/2020

Alternate Text

بەبۆنەی تێپەڕینی ٢٣٦ ساڵ بەسەر دامەزراندنی شاری سلێمانیدا، هەڤاڵ ئەبو بەکر پارێزگاری سلێمانی دوو داواکاری خستووەتە بەردەم ئەنجومەنی پارێزگا.

هەڤاڵ ئەبو بەکر پارێزگاری سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بە نوسراوی وەزیری ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پشتیوانییەکانی لە پێشنیازەکەمان بەڕەسمیی پێشنیازی پەسەنکردنی ئەوە دەخەینە بەردەم بەڕێز ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە ساڵی ۱۷۸٤ی زاینیی، وەک ساڵی بنیاتنانی شاری سلێمانی لەلایەن بابانییەکانەوە؛ جێگیر بکرێت.

هاوکات داوایشیکردووە، ڕۆژی ۷ی ئازاری ۱۹۹۱، ڕۆژی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی و ئازادکردنی یەکەم پارێزگای کوردستان بە؛ ڕۆژی سلێمانی، لە هەموو ساڵێکدا، دیاریبکرێت.

هەڤاڵ ئەبو بەکر لە درێژەی نوسینەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، سلێمانی شارێکە، شایستەی ئەوەیە هەموو ساتێک بە خەمییەوە، بەدەمییەوە بین، لە هەموو تەمەن و زەمەن و شوێن و دۆخێکدا، یادی سەروەرییەکانی بکەینەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا