لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی پسوڵەی سەرپێچی بۆ چەند
دوکانێکی شاری سلێمانی کرد،کە مریشکی بەستوویان خاوکردووەتەوە و بە ناوی مریشکی
فرێشەوە فرۆشتویانە.
لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی
سلێمانی رایگەیاند، لەرووی تەندروستی و ڤێرتنەرییەوە دانانی مریشک لەسەر
سینی لەدەرەوەی بەراد بەهیچ شێوەییەک رێگەپێدراو نییە ئەگەر فرێشیش بێت.
هەروەها وتیشی، ئەوەی کە تێبینیمان کردووە دوکاندارەکان مریشکە بەستوەکانیان خاوکردووەتەوە
و وەک مریشکی فرێش فرۆشتویانە.
هاوکات ئاشکراشیکرد، ئەمڕۆ لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی
سەردانی ناوبازاڕیان کردووە و (١٥) دوکان پسوڵەی سەرپێچییان بۆ کراوە.
لەشکر حەمید داوای لە هاوڵاتیانیش کرد کە لەکاتی کڕینی مریشک یان گۆشت
پێویستە دڵنیا ببنەوە لە فرێشی گۆشتەکە یان مریشکەکان.