​ ئایا دەرفەت ماوە بۆ گێڕانەوەی مافەکانی کورد لە بەغدا ؟

کوردستان 14/11/2020

Alternate Text

نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا دەڵێت، "دەرفەت ماوە بۆ گێڕانەوەی مافەكانی خەڵكی كوردستان، بەڵام نابێت رێگە بدرێت رەفتاری ھاوشێوە دووبارە ببێتەوە".

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی ھەرێم لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە "وەك بڕیارە ھەرسێ سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان لەبارەی تێپەڕاندنی یاساكەی پەرلەمانی عێراق كۆببنەوە و دواتر لەگەڵ نوێنەرانی خەڵكی كوردستان لە پەرلەمان كۆدەبنەوە، دیراسەتی رەوشەكە دەكرێت تا بزانین كاریگەریی تێپەڕاندنی یاساكە لەسەر خەڵكی ھەرێمی كوردستان چی دەبێت و چ كاریگەرییەكیش لەسەر شەراكەت دەبێت لە عێراقدا، دواتر بڕیارێك دەدرێت و ئەگەر پێویست بكات شاندێكی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات".

نوێنەری حكومەتی ھەرێم لە بەغدا  ئەوەشی وتووە، "لە ھەموو دانوستانەكانی پێشتر حكوومەتی ھەرێمی كوردستان جەختی لەسەر ئەنجامدانی رێككەوتن كردووەتە لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵ، بە تایبەتی لەسەر ئەو خاڵانەی لەسەری رێكەوتووین و دوایین نووسراویش لەلایەن سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە ئاراستەی حكوومەتی فیدڕاڵ كراوە و تێیدا جەختی كردووەتەوە، كە ھەرێمی كوردستان پابەندە بە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە، بەڵام بەداخەوە لە مانگی ئابەوە حكوومەتی بەغدا وەڵامی نووسراوەكەی حكوومەتی ھەرێمی نەداوەتەوە".

لەبارەی ھەبوونی مانەوەی دەرفەت بۆ گەیشتن بە رێككەوتن و ناردنی ماف و شاییستە یاسایی و دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان، فارس عیسا دەڵێت "بەڵێ دەرفەت ماوە لە دوای تێپەڕاندنی یاساكەش، بۆ ئەوەی ھەندێک ماف و شاییستەكانی خەڵكی ھەرێمی كوردستان بگەڕێنینەوە، بەڵام ئەمەیش كاتییە و دوای سێ مانگ حكومەتی عێراق توندتر رووبەڕووی كێشەكە دەبێتەوە، لەبەر ئەوەش نابێت رێگە بدرێت رەفتاری ھاوشێوەی رۆژانی رابردوو دووبارە ببێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا