سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم راوێژکارییە و ئامادەسازی بۆ کۆبوونەوەیەکەی فراوانتر لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمانتارانی کورد لە بەغداد دەکرێت.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سێ سەرۆکایەتییەکە پێشوازییەکی باشیان کردووە لە پێشنیارەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ دواخستنی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە لەگەڵ پەرلەمانتارانی کورد لە بەغداد.
روونیشیکردەوە، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ راوێژکارییە راوێژی دۆخی خۆمان دەکەین کە بزانین چیمان پێدەکرێت، هەروەها ئامادەسازی بۆ کۆبوونەوە فراوانەکەی ئایندە دەکەین.