سەرۆکی حکومەت هەوڵی کۆکردنەوەی دەسەڵاتەکان لەدەستی خۆیدا دەدات

کوردستان 17/11/2020

Alternate Text

لە نوسراوێكی فەرمیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتەکانی بڕیاردان لەبارەی پڕۆژەکانی بەرهەمهێنان وسێکتەری نیشتەجێبوونی بۆ خۆی گەڕاندەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی تشرینی دووەم، کەریم عەلی ئەندام لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە BMC راگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵی کۆکردنەوەی زۆرترین دەسەڵات لەدەستی خۆیدا دەدات.
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەی ژمارە ٥٨٢ کە لە ٨ی تشرینی دووەم دەرچووە، تێیدا ئاماژەی بەوەدا کە سێ یاسای تایبەت بە راگرتنی مۆڵەتی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و نیشتەجێبوون دراوە و بڕیاردراوە بە گواستنەوەی ئەو دەسەڵاتە بۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، سەرۆک وەزیران کار بۆ کۆکردنەوەی دەسەڵاتەکان لەدەستی خۆیدا دەدات.
کەریم عەلی راشیگەیاند، پێشتر لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان و پەرلەمانی کوردستان دانیشتوون و داوایان کردووە پرۆژەکانی نیشەجێبوون لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە سەرپەرشتی بکرێت، بەڵام بەگوێرەی بڕیارەکەی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی خۆی بڕیارلە بارەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و نیشتەجێبوونەوە دەدات و هەر خۆشی مۆڵەتیان پێدەدات.
لەگەڵ ئەوەشدا ناوبراو ئاشکرای کرد، ئەم هەنگاوە بە زەبرێکی کوشندە لەپرسی لامەرکەزیەت دەدات و پێویستە لەسەر پەرلەمانی کوردستان لێپرسینەوە لە سەرۆکی حکومەت بکات و نەهێڵێت بڕیارەکە سەربگرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا