لیژنە هاوبەشەکانی سەر بە قائیمقامیەتی سلێمانی دوکانی
گۆشتفرۆشی باوان لە ناو بازاڕی سلێمانی داخست.
ئەمڕۆ چوار شەممە ١٨ ی تشرینی دووەم، لیژنە هاوبەشەکانی
قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی فرۆشتنی چەوری ئاژەڵی ناتەندروست، دوکانی گۆشتفرۆشی
باوانی داخست کە لە ناو بازاڕی سلێمانییە و نزیکە لە چاخانەی شەعب.
لەکاتی سەردانیکردنی لیژنەکە بۆ دوکانی گۆشتفرۆشەکە،
ئاشکرابوو کە بەفرگرەکەی لە دوکانێکی نزیک خۆی داناوە و لەناویدا بڕێکی زۆر لە چەوری
ئاژەڵی تێدا بوو کە ناتەدروست بوو و نیازی وابوو لەگەڵ گۆشتی قیمە تێکەڵی بکاتەوە
و بە هاوڵاتیانی بفرۆشێت.
لە راگەیاندنەکەشدا هاتوە، بە فەرمانی قائیمقامیەتی سلێمانی، دوکانی گۆشتفرۆشەکە
داخراوە و رێککاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیردرێتە بەر.