بەشێوەی ئۆنلاین حەبی قەدەغەکراو فرۆشراوە

کوردستان 19/11/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، دوو کەسیان بە تۆمەتی فرۆشتنی حەبی قەدەغەکراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی لەئەكاونتێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ریكلام بۆ فرۆشتنی حەبی قەدەغەكراو دەكرا پاش بەدواداچوونێكی وورد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆبەرەكان ئەمڕۆ توانرا دوو تۆمەتبار بەناوەکانی ( ك - ح - م ) و (ج ـ ر ـ ا ) دەستگیربکرێت.

روونیشیکردووەتەوە، دەستبەسەر بڕی ( ٤۹۷٠٠ ) چل و نۆ هەزار و ٧٠٠ دانە حەبی قەدەغەکراودا گیراوە کەدایان ویست  لەسلێمانییەوە داخڵی هەولێری بکەن و ساغیبکەنەوە.

جۆری حەبە قەدەغەکراوەکان پێکهاتبوون لە:

بڕی ( ۲۱٦٠٠ ) بیست و یەك هەزار و شەسەت حەبی جۆری ( بیزاکۆدێل)
* بڕی ( ۱۳٠٠٠ ) سێزدە هەزر حەبی جۆری ( امنیك )
* بڕی ( ۱۲٠٠٠ ) دوازدە هەزار حەب لەجۆری ( کۆلۆنازپام
* بڕی ( ۷٥٠٠ ) حەوت هەزار و پێنج سەد حەب لەجۆری ( ئەکتوکۆلد )
* بڕی ( ٥٠٠ ) پێنج سەد دانە حەب لەجۆری ( الپرازولام )
* بڕی ( ٦٠ ) شەست دانە حەب لەجۆری ( انۆکسان )

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا