لە شاری ئاکرێ ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆرەوە لە
کەسێک دەدات و دەیکوژێت.
بە پێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە پێی زانیارییەکان لە ئاکرێ تۆمارکراوە، ساتی لێدانی ئۆتۆمبێلێک بە
خێراییەکی زۆرەوە لە کەسێک دەرکەوتووە، کە
لە کاتی رووداوەکەدا سەرقاڵی پاکكردنەوەی چەند شوێنێکە و خاشاکەکەی بەدەستەوەیە.
هاوکات ئەو کەسەش پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە و مانەوەی
بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەبەر سەختی برینەکەی، گیانی لەدەستداوە.