قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاراستەى بنەماڵەى لیوا مەحمود بێسەرى کرد

کوردستان 22/11/2020

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاراستەى بنەماڵەى لیوا مەحمود بێسەرى کرد و ڕایگەیاندووە، لیوا مەحمود نمونەى فەرماندەى دڵسۆز و کارامە و جێگە متمانەى سە‌رۆك مام جەلالى رابەر و هێرۆخان بوو.  

دەقی پرسەنامەکە:

 بە‌ڕێزان خێزان و بنەماڵەى لیوا مەحمود بێسەرى

هەواڵی کۆچی دوای فەرماندەی تێکۆشەر لیوا مە‌حمود بێسەری، فەرماندەی لیوای تایبە‌تی سکرتاریەت، خەمبار و نیگەرانى کردین، بۆ ئەم پەژارە و ناسۆرە گەورەیە لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە‌ دەكەم و بەشداری خەمی بنەماڵە تێكۆشە‌ر و کوردپەروەر و نیشتمانپەروەرەکەتانم. 

كۆچكردوومان لیوا مەحمود نمونەى فەرماندەى دڵسۆز و کارامە و جێگە متمانەى سە‌رۆك مام جەلالى رابەر و هێرۆخان بوو، لەبەجێهێنانى ئەرکەکانیدا ورد و پیشەیی بوو، جێگای بەهەشتی بەرین بێت و خوای گە‌ورە‌ سەبوری هەموولایەك بدات لە کۆستى لەدەستدانیدا .
انا لله وانا اليه راجعون

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا