بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئاشکرایکرد، ئه‌مساڵ دوو هەزار و ٢٥٩ توشبووی نوێی شێرپه‌نجه تۆماركراون.
یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا دووهەزار و ٢٥٢ نه‌خۆشی نوێی شێرپه‌نجه و هەزار و ٥٥٢ حاڵه‌تی نه‌خۆشی خوێن كه نا شیرپه‌نجه‌ین و پێویستیان به‌چاره‌سه‌ره لە نەخۆشخانەی هیوا تۆماركراون.
ئاشکراشیکرد، كۆی گشتی تووشبووان به شێرپه‌نچه له‌سه‌ره‌تای دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا و سه‌نته‌ره شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی دیكه‌ی سلێمانی، ٢٩ هه‌زار و ٦٩٣ حاڵه‌تی شێرپه‌نجه هه‌بووه.
یاد نەقشبەندی جەختیلەوەشکردەوە، بەشێک لەو نەخۆشانەی لە نەخۆشخانەکە چارەسەر دەکرێن، لە ناوەراست و باشووری عێراقەوە روویان تێدەکەن.