دەست بەسەر ٣٤٠ تۆن پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبیلی قاچاخدا گیرا

کوردستان 24/11/2020

Alternate Text

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، دەست بەسەر ٣٤٠ تۆن  پارچەی یەدەگی نایاسایی ئۆتۆمبیلدا گیراوە کە بڕیار بووە لە هەرێم ساغ بکرێنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی تشرینی دووەم، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی رایگەیاند، لە رۆژئاوای موسڵ و لە ناوچەی تەلعەفەر دەستگیراوە بەسەر ٣٤٠ تۆن لە پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبیل کە وا بڕیار بووە لە هەرێمی کوردستان ساغ بکرێنەوە.
لە راگەیاندەشدا دەزگای ئاسایش ئاشکراشی کرد، بڕی پارچە یەدەگەکان لە رێگەی ٢٤ ئۆتۆمبیلی بارهەڵگرەوە گواستراونەتەوە و سەرجەمی شۆفێرەکان دانیان بەوەدا ناوە کا پلانیان هەبووە لە هەرێم پارچەکان ساغبکەنەوە.
روونیشیکردەوە کە ئۆتۆمبیل و شۆفێرەکان رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراون و رێککاری یاسای بەرامبەریان گیراوتە بەر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا