زیاتر له ١٠٠ په‌رله‌مانتاری عێراق لە ڕێگەى
نوسراوێکەوە کە واژۆی هەموویانی لەسەرە داوای بانگهێشتی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و چه‌ند
وه‌زیرێك ده‌كه‌ن تا روونكردنه‌وه لەسەر چەند پرسێک بدەنە عێراق.
ئەو پەرلەمانتارانە له‌یاداشتێكدا كه دراوەتە سه‌رۆكایه‌تی پەرلەمانی عێراق ، داوایانکردووە هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم
و وه‌زیری نه‌وتی عێراق، وه‌زیری نه‌وت و وزه‌ی هه‌رێم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای
دابه‌شكردنی نه‌وتی عێراقی (سۆمۆ) بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێن.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه رایانگه‌یاندووه،
پێویستە هەرێم ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو گرێبەستانە بدات کە لەگەڵ کۆمپانیاکانی
نەوتدا کردوونی و هەروەها بڕی ڕاستەقینەى هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشکرابکات.
ئەو پەرلەمانتارانە دا‌واشیان
کردووە، هەرێم زانیاری لە بارەی گرێبەستى ٥٠ ساڵەی خۆی لەگەڵ تورکیا ئاشکرابکات.