ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

کوردستان 25/11/2020

Alternate Text

وا بڕیارە ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە بۆ تاوتوێ کردنی چەند پرسێک.

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٥ی تشرینی دووەم، فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وا بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، کۆبێتەوە.
لە راگەیاندنەکەشدا ئاشکراکراوە, وابڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا بابەتەکانی داهات و خەرجییەکانی هەرێم و پێشهاتەکانی دانوستانەکان لەگەڵ بەغداد تاوتوێ بکرێت، هەروەها یەکێک لە پرسەکانی دیکە پێشنوسی پەیڕەوی ماف و ئیمتیازاتەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا