وەزارەتی کارەبا: رۆژانە ١٧ سەعات كارەبای نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان دابینكراوە

کوردستان 28/11/2020

Alternate Text

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، لە ئێستادا رۆژانە نزیكەی ١٧ سەعات كارەبای نیشتمانی بۆ هاوڵاتیان دابینكراوە.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو چاكسازییانەی لە كەرتی كارەبای هەرێمدا كراوە، توانراوە بڕی پێدانی كارەبای نیشتمانی لە وەرزی سەرمادا زیاد بكرێت.

ئاشکراشیکردووە،  لە ساڵی ٢٠٠٣وە تا ئێستا بۆ یەكەمجارە بتوانرێت رۆژانە نزیكەی ١٧ سەعات كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن.
جەختیشیكردووەتەوە، تا ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم نزیكەی ٢٢ سەعات كارەبای نیشتمانی دابینكراوە، لەو وادەیەش بە دواوە تا ئێستا ڕۆژانە نزیكەی ١٧ سەعات كارەبا دابینكراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا